لە 6 مانگدا لە سلێمانی نزیكەی 11 هەزار منداڵ لەدایكبوون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 30ی حوزەیران لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكان نزیكەی 11 هەزار منداڵ لەدایكبوون.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە 6 مانگی ئەمساڵدا، واتە لە۱/۱ بۆ ۲۰۲۳/٦/۳۰ لە نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی (۱۰ هەزار و 711) منداڵ لەدایکبوون.

ڕوونیشی كردەوە، لەنەخۆشخانە حکومییەکانی تەندروستیی سلێمانی (٦ هەزار و ٦٦٤) منداڵ لەدایكبوون، كە دەكاتە ڕێژەی (‏٦٢%) لە نەخۆشخانە ئەھلیەکانیش (٤ هەزار و 47) منداڵ لەدایكبوون، كە دەكاتە ڕێژەی (‏٣٨%).

حكومەتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت حكومەتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
سبەینێ‌ پشووی پەرلەمان كۆتایی دێت
دواتر سبەینێ‌ پشووی پەرلەمان كۆتایی دێت
ەیوەندیدار