ئەمڕۆ شەممە، حاجییەكی دیكەی هەرێمی كوردستان لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد و بڕیارە هەر لەو شارە بەخاك بسپێردرێت.
حاجی (حەبیب) ئەو حاجیە كوردەی، كە خەڵكی شارۆچكەی چەمچەماڵە و لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە، دوای ئەوەی فەریزەی حەجی ئەمساڵی بەجێهێنا، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی تەمموز باری تەندروستی تێكچووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
بڕیارە، تەرمی حاجی حەبیب هەر لە شاری مەككە لە سعودیە بەخاك بسپێردرێت.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.