لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بریندار بوون



 

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هامڵتۆن، پێنج كەس بریندار دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەتی نیسان سێنترا (ڕەنگی ڕەش و سپی) لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لە نزیك گوندی ڕەشەكەل ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە پێنج كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

حاجییەكی دیكەی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
پێت حاجییەكی دیكەی كورد لە سعودیە كۆچی دوایی كرد
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار