نرخی دۆلار دابەزی



لەگەڵ نزیكبوونەوە لە جێبەجێ‌ كردنی بڕیارە نوێیەكانی بانكی ناوەندی، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكان ڕووی لە دابەزین كرد.

هەفتەی ڕابردوو بانكی ناوەندی دوو بڕیاری نوێی دەركرد بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار و ڕایگەیاند، كە لە ڕۆژی یەك شەممە 9ی تەمموزەوە جێبەجێ‌ دەكرێت، كە ئەوانیش بریتی بوون لە پێدانی 3 هەزار دۆلار بە گەشتیاران و هەروەها زیادكردنی پشكی پارەی نەختینەی هەفتانەی دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دۆلار و بانكەكان بە بڕی 750 هەزار دۆلار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراوەكان بەهای 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام دوانیوەڕۆ دابەزی بۆ 147 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار دەكاتە 4 ملیۆن و 840 هەزار تمەنی ئێرانی.

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بریندار بوون
پێشت لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس بریندار بوون
ئێران خۆی لە هەژموونی دۆلار لە عێراق ڕزگار دەكات
دواتر ئێران خۆی لە هەژموونی دۆلار لە عێراق ڕزگار دەكات
ەیوەندیدار