ئێران خۆی لە هەژموونی دۆلار لە عێراق ڕزگار دەكات



بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی ئێرانی، حکومەتی تاران بە کەڵک وەرگرتن لە دیناری عێراقی لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، هەوڵدەدات لە هەژموونی دۆلاری ئەمریکی ڕزگاری ببێت.

ئاژانسی هەواڵی (میهر) لە زاری یەحیا ئیسحاق، بەرپرسی ژووری بازرگانی ئێران-عێراق بڵاوی کردەوە، بە بەکارهێنانی دینار لە جیاتی دۆلار لە بازرگانی لەگەڵ عێراق، ڕزگارمان دەبێت لە هەژموونی دۆلار لە هاوردە و هەناردەکردن، وەک حکومەت پلانی بۆ دانابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بازرگانی کردن بە دراوە نیشتمانییەکانی وڵاتانی جیاواز یەکێکە لە 13 ئامانجەکانی حکومەت و وتیشی، ” زۆربەی وڵاتانی جیهان هەوڵدەدەن هەژموونی ئەمریکی لە بۆرسەکانیاندا بشکێنن و بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکانی وڵاتان دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ خێراکردن ئەم پرۆسەیە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق، یەحیا ئیسحاق وتوشیەتی، “ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار کاڵا و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕ دەکرێن، ئەمەش ئەگەر سیستەمی بازرگانی بە دراوە نیشتمانییەکانی ئەو دوو وڵاتە جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت بەشدار بێت لە قوڵبوونەوە ئەم پەیوەندیانە و دامەزراندنی بازرگانی باش”.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بە کێشەکانی بازرگانی لەگەڵ دراوە نیشتمانییەکانی دوو وڵات کرد و وتی، “هاوسەنگی لە بازرگانیدا لەم سیستەمە نوێیەدا زۆر گرنگە؛ ئەگەر عێراق زیاتر لە ئێران هاوردە بکات و هەموو قەرزەکانی بە دینار بدات، کێشە لە بۆرسەکانی تری ئێران دروست دەبێت، چونکە دەبێت بتوانین بەو دینارەی وەریدەگرین پێداویستییەکانمان دابین بکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاتنی سێ ملیۆن گەشتیاری ئایینی بۆ عێراق و ژمارەی زۆری گەشتیارانی تەندروستی لەم وڵاتەوە بۆ ئێران دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ئاڵوگۆڕی دینار لەبری دۆلار.

نرخی دۆلار دابەزی
پێشت نرخی دۆلار دابەزی
تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم زیادی كرد
دواتر تووشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم زیادی كرد
ەیوەندیدار