ژمارەی تووشبووان و مردووان بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.
كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاندووە، تا ئێستا 6 حاڵەتی تووشبوونمان بە تای خوێنبەروون هەبووە و 3 لەو حاڵەتانە بەهۆی پەتاكەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو سێ كەسەی هەڵگری پەتاكەن ئێستا لەژێر چاودێری و چارەسەری چڕی پزیشكیدان.
دكتۆر كاروان وتیشی، ” تیمە تەندروستییەكان چاودێرییەكەیان بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە چڕ كردۆتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین بە وردی رێنماییە خۆپاریزییەكان دەربارەی نەخۆشییەكە جێبەجێ بكەن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەولێر و دهۆك لە ماوەی ڕابردوودا تووشبوون و مردن بە پەتاكە تۆماركراوە و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش تەندروستی سلێمانی تووشبوونی كەسێكی بە پەتاكە ڕاگەیاند.