گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیران



 

بەهۆی تەمومژی چڕ و كەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.

جیهاد دیوان بەڕێوبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق، ڕایگەیاندووە، بەهۆی تەمومژێكی چڕ لە ئاسمانی بەغدا و كەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێكی شارەكانی عێراق، گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران.

ئاماژەی بەوەشدا هەركاتێك كەشوهەوا ئاسایی بێتەوە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ بەهۆی بوونی تەمومژەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگیران.

كۆنگرەی گشتی كەنەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت
پێت كۆنگرەی گشتی كەنەكە لە هۆڵەندا بەڕێوەدەچێت
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران
دوات گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگیران
پەیوەنیدر