مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت



بەگوێرەی زانیارییەکانی هەردوو وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی یەکشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٣، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت.

زیاتر لە ٣٥ هەزار پێشمەرگە لەڕیزی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدان و هاوپەیمانانیش جەخت لە پێویستی یەکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەنەوە.

جگە لە لیوا هاوبەشەکان، هێزی دیکەی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان هەن؛ دیارترینیان هێزەکانی ٨٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ٧٠ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانن.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمریکا مانگانە نزیکەی ٢٢ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی مووچەی لیوا هابەشەکان تەرخان دەکات، هاوکات تاوەکو ئەمڕۆ کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیار نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە بۆئەوەی موچە دابەشبکات.

سودانی: دەستی گەندەڵکار دەسوتێنین
پێشت سودانی: دەستی گەندەڵکار دەسوتێنین
نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
دواتر نزیکەی ٨٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران
ەیوەندیدار