سەربازانی ئیسرائیل لە هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس دوو فەڵەستینییان کوشت



لە ئاکامی هەڵکوتانە سەر ناوچەی کۆنەشار لە نابلوس باکووری کەناری رۆژئاوا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە، دوو فەڵەستینی کوژران و یەکێکیش بریندار بوو.

بە گوتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوچەی کۆنەشار لە نابلوس و ماڵێکیان گەمارۆداوە. دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان روویداوە.

راگەیەندرا کە هێزەکانی ئیسرائیل لە شەقامی قودسەوە چوونەتە ناو شارەکە و بەرەو ناوچەی کۆنەشار پێشڕەوییان کردووە.

مانگی سووری فەڵەستین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئاکامی هەڵکوتانە سەر ناوچەی کۆنەشار لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە، دوو فەڵەستینی کوژراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، کەسێک کە بە گوللەی سەربازانی ئیسرائیل بریندار کرا بوو، بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر شاری جەنین لە کەناری رۆژئاوا، لە سێیی تەمووز دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی نزیکەی ٤٨ کاتژمێر بەردەوام بوو.

لەو هێرشانەدا ١٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا کە چواریان منداڵ بوون، نزیکەی ١٢٠ کەسیش برینداربوون کە برینی ٢٠ کەسیان سەخت بوو.

دوو پێشمەرگەی دیموکرات بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران
پێشت دوو پێشمەرگەی دیموکرات بە دەستی هاوڕێیەکیان کوژران
لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل کەمی کردووە
دواتر لەناوچوونی دارستانەکانی ئامازۆن لە بەڕازیل کەمی کردووە
ەیوەندیدار