ئەبوبەکر کاروانی: بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێھەمم



ئەبوبەکر کاروانی، لە وەڵامی د. عەبدوللـەتیف سەلەفیدا کە داوای دیبەتی لەو کەسانە کردبوو کە قسەیان لەسەر رەوتەکەی کردووە دەڵێت:” بەخۆشحاڵییەوە ئامادەی دیبەیتی سێهەمم”.

دەشڵێت:”لەدوای قسەکانمان لەکەناڵێک لەسەر سەلەفییەت، وەك رەوتێکی ناو گۆڕەپانی حاڵەتە دینییەکەی کوردستان، د عەبدوللـەتیف ئەحمەد، داوای دیبەیتی لە وکەسانەکرد کە لەم ماوەدا قسەیان لەسەر رەوتەکەی کردبوو”.

دەشڵێت:”ئەوەی منی والێکرد دوای ئەو قسانە ھیچ قسەیەکی تر نەکەم و داوای ٦ دەزگای ڕاگەیاندنیش بۆقسەل ەسەرکردنی زیاتر رەتبکەمەوە چەند شتێك بوو لەوانەش:

– ئەو دەیاننامەی پێمگەیشت وھەستیاری ناوەندە دینییەکەیان بەکارێکی لەوجۆرە دەردەبڕی.

– ھێمن بوونەوەی دۆخەکەو قسەکردن لەکەش وھەوایەکی ئارامتردا.

راشیگەیاندووە، دوای ئامادە دەربڕینی م سەربازو د یونسیش بۆ دیبەیت، ئەگەر ئەو دوو دیبەیتە ئەنجامدراو کەشوھەوای گفتوگۆیەکی جددیان بەسەردا زاڵ بوو، ئێمەش بەخۆشحاڵییەوە، ئامادەی گفتوگۆی سێھەم دەبین لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەربارەی:

ژێر خانی ھاوبەشی عەقیدەیی سەلەفییەکان بە داعشیشەوە لەگەڵ مەسەلەی وەلی ئەمر لەفەرھەنگی سەلەفی جامیدا لەڕوانگەی ئەوەی کاك د عەبدوللـەتیف لەوبارەوە نوسیویەتی، چوونکە ئەم دووباتە تێکھەڵکێشی یەکترن ولەیەکدی جیاناکرێنەوە، بەدەر لەوە من لەگەڵ دیبەیتی ٥ قۆڵیدا نیم.

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و رەشەبا کۆتایی دێت
پێت پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و رەشەبا کۆتایی دێت
ئاسایشی هەولێر: لە شەڕەكەی خەبات كەس نەكوژراوە
دوات ئاسایشی هەولێر: لە شەڕەكەی خەبات كەس نەكوژراوە
پەیوەندیدار