وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو كێشەیە 10 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە و لیژنە بە ڕەزامەندی هەردووكیان یەكلایی كردۆتەوە و براوەتە دادگاش.
محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان سەبارەت بەوەی هاووڵاتییەك بەناوی عەتا ئەحمەد وتویەتی “هەورامان گەچێنەیی بڕی 25 دەفتەر دۆلاری لایە و نامداتەوە” ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
وتەبێژی كۆمەڵ دەڵێت: “لیژنەیەك بە ڕەزامەندی هەردوولا دانرا بۆ یەكلایی كردنەوەی، بەڵام سكاڵاكار كاك عه‌تا نه‌یتوانی داواكه‌ی بسه‌لمێنێ و به‌بڕیاری لیژنه‌ی شەرعییەكه ڕازی نه‌بوو، ئێمه‌ش ئه‌وكات ئازادمان كرد و پێمانوت له دادگا سكاڵا بكە و كردیشی”.
جەختیشی كردۆتەوە، “ئێستاش ئه‌م جۆره كێشانه، “شەخسیی”ــن و نامانەوێت کۆمەڵی دادگەریی تێوەبگلێنرێت و كاك عه‌تاش دەتوانێت سه‌رله‌نوێ لە دادگا سكاڵا تۆماربکاتەوە”.
ڕوونكردنهوهیەک بۆ ڕای گشتیی…
سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی بەڕێز (عه‌تا دارتاش) به‌كورتی ده‌ڵێین:
پێش ١٠ ساڵ “كاك عه‌تای دارتاش” سكاڵایه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر به‌ڕێز (مامۆستا هه‌ورامان گەچێنەیی)، ئێمه‌ش وه‌كو كێشه‌ی “كه‌سیی” دوو ئه‌ندامی كۆمه‌ڵ پێمانڕاگه‌یاندن كه گه‌ر هه‌ردوولا ڕازین به‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ له‌ڕووی شه‌رعی و یاسایی ئه‌م كێشه‌یه‌تان یهكلاكاتهوه به‌مه‌رجێ هه‌ردوولا ڕازیبن به‌بڕیاری لیژنه‌كه .
ئەوەبوو هەردوولا پابه‌ندییان ده‌ربڕیبوو چوونه به‌رده‌م لیژنه و پاش چه‌ند دانشتنێک و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه و شاهیدهكانیان ده‌رئه‌نجام سكاڵاكار “كاك عه‌تا” نه‌یتوانی داواكه‌ی بسه‌لمێنێ وه به‌بڕیاری لیژنه “شەرعیی”ـە‌كه ڕازی نه‌بوو .
ئێمه‌ش ئه‌وكات ئازادمان كرد و پێمانوت “له دادگا سكاڵا بكە” و كردیشی .
ئێستاش ئه‌م جۆره كێشانه، “شەخسیی”ــن و، نامانەوێت کۆمەڵی دادگەریی تێوەبگلێنرێت .
كاك عه‌تاش دەتوانێت سه‌رله‌نوێ لە دادگا سكاڵا تۆماربکاتەوە .
باسکردن و وروژاندنی ئه‌م بابه‌ته له سۆشیال میدیا، دەچێته چوارچێوەی “ته‌شهیر”ه‌وه .
ئێمه‌ش داواكارین دادگا ئه‌م كه‌یسه یه‌كلابكاته‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش بۆ ڕایگشتی ئاشکرابکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌موولایەک ڕوونبێته‌وه.