قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ نەسروڵا رەشنودی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پێکەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان کرد و جەختیشان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکان لە داهاتوودا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر چۆنییەتی رێکخستنەوەی دەروازە سنوورییەکان بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادابێت.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون کە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حکومەت بۆ کارئاسانیکردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان کرا لە هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکات و کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و کارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەکرێت.
تەندروستی هۆشداری بڵاوبوونەوەی دوو نەخۆشی لە سلێمانی دەدات
پێت تەندروستی هۆشداری بڵاوبوونەوەی دوو نەخۆشی لە سلێمانی دەدات
فڕۆكەخانەی بەغدا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان ئاشكرادەكات
دوات فڕۆكەخانەی بەغدا هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر