ئێران بڕیاریدا دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتدا بگرێت


هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە دوێنێ هێزە دەریاییەکانی ئێران لە نزیک کەنداوی عومان بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتن هەوڵیانداوە دەستڕێژ لە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت بکەن، بەڵام ڕێگری لە هەوڵەکەیان کراوە.

بەهۆی خۆکێشان بە کەشتییەکی ئەو وڵاتەدا لە کەنداو و دواتر هەڵاتنی، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ کەشتییەکی گواستنەوەی نەوت کە ئاڵای باهاماس-ی بەرزکردووەتەوە و بۆ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی کار دەکات، دەرکرد.

فەرمانگەی دەریاوانی و بەندەرەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەو کەشتییەی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی دراوە لە چواری تەمووزدا لە کەنداودا خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی ئێرانیدا کە حەوت سەرنشینی تیادابووە و پێنجیان بەسەختی بریندار بوون.

لە دوای ڕووداوەکەش خاوەنی کەشتییە ئێرانییەکە داوای یاسایی لە دادگای هورموزگان تۆمار کردووە و دادگاش بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەی دەرکردووە.

سەرەڕای هۆشدارییەکانی هێزە دەریاییەکانی ئێران لە کەنداو، کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکەنەوەستاوە و بەرەو سنوورە ئاوییەکانی عومان هەڵاتووە. بەرپرسانی عومانیش لە بابەتەکە ئاگادارکراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێران لە ٢٧ی نیساندا لە کەنداوی عومان دەستی بەسەر کەشتییەکی دیکەی گواستنەوەی نەوتدا گرتبوو کە ئاڵای دوورگەکانی مارشاڵی بەرزکردبووەوە. لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئێراندا ئەوە خرایەڕوو کە کەشتییە نەوت گوێزەرەوەکە خۆی کێشاوە بە کەشتییەکی ئێرانیدا و هەڵاتووە، بەهۆیەوە دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی بۆ دەرکردووە.

هاوکات، لە ٣ی ئایاریشدا کەشتییەکی دیکەی گواستنەوەی نەوت کە ئاڵای پانامای بەرزکردبووەوە لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمزدا دەستی بەسەردا گیرا.

دوێنێش هێزەکانی ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە هێزە دەریاییەکانی ئێران لە نزیک کەنداوی عومان بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتن هەوڵیانداوە دەستڕێژ لە دوو کەشتی گواستنەوەی نەوت بکەن، بەڵام رێگری لە هەوڵەکەیان کراوە.

مەزڵوم کۆبانێ: ئامادەم بۆ دیالۆگی یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان
پێشت مەزڵوم کۆبانێ: ئامادەم بۆ دیالۆگی یەکڕیزیی هێزە کوردییەکان
هاوڵاتییەک: پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری بردووم
دواتر هاوڵاتییەک: پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری بردووم
پەیوەندیدار