هاوڵاتییەک: پەڕلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەری بڕی ٢٥ دەفتەر دۆلاری بردووم



لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەو هاولاتییە باسی لەوەکرد لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا مەلا هەورامان گەچێنەیی پەڕلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری دەناسێت و پێکەوە بەگوێرەی مامەڵەیەک کەلەسەری رێککەوتوون پارە لەکارگەیەکی دارتاشی و ئەلەمنیۆمدا دەخەنەکارو کاردەکەن.

ئەو هاوڵاتییە ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ مەلا هەورامان سەرەتا ٦٠ هەزار دۆلاری هێناوەتە کارەکەوە کە خۆیان لەسەر ١٠٠ هەزار دۆلار (١٠ دەفتەر دۆلار) ڕێککەوتوون. بەگوێرەی وتەی ئەو هاوڵاتییە مەلا هەورامان داوای لێکردووە بابەتی کارکردنیان بە نهێنی بهێڵێتەوە و پێی وتووە دەبێت بە ئەندام پەڕلەمان و ئەو پارەیەش پارەی زەکاتە کە خستوویەتییە کارەکەوە کە پێویستبووە بیدات بە خەڵکانی هەژار و دەستکورت.

ئەوەشی خستەڕوو، دای ئەوەی لەسەر داوای مەلا هەورامان و محمەد حەکیم ئەندامی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی بابەتەکە بە نهێنی دەهێڵێتەوە دوای دواساڵ و دەرچوونی مەلا هەورامان و بوونی بە پەڕلەمانتار لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی دەلێت، “من بووم بە پەڕلەمانتار و تازە حەسانەم هەیە بڕۆ چیت لەدەست دێت بیکە”

باسی لەوەشکرد، ئەو ١٠ ساڵە دانی بەخۆیدا گرتووە و لە ئێستادا داوای لە دادگای سلێمانی تۆمارکردووە بۆئەوەی مافی بۆبگێڕنەوە چونەکە لەماوەی ڕابردوودا دادگای ناوخۆیی کۆمەڵی دادگەری و شاهیدەکان ستەمیان لێکردووە و ویستوویانە ئەو بڕەپارەیە وەک زیادەیەکی هەژمارکراو بدەنە پاڵ هاوڵاتییەکە.

بەوتەی هاولاتییەکە، نەگێڕانەوەی پارەکە بۆی بەهۆی فێڵی دانا دارا پارێزەری دادگاکەی کۆمەڵی فیدراڵی و مامۆستا محەمەد بامۆکییەوەیە کە دان بەوەدانانێن مالا هەورامان ئەو بڕەپارەیە قەرزداربێت کە بڕیاری دادگاکەی بەهەند گرتووە بۆ گێڕانەوە و نەگێڕانەوەی پارەی هاوڵاتییەکە.

ئێران بڕیاریدا دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتدا بگرێت
پێشت ئێران بڕیاریدا دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتدا بگرێت
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
دواتر قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
ەیوەندیدار