تورکیا داوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە عێراق دەکات



لە دیداری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و باڵیۆزی تورکیادا باس لە ئاڵوگۆڕی زانیاری دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی دادوەری، لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا بۆ ڕادەستکردنی داواکراوان بە دادگا.

ڕوونیشکراوەتەوە کە ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە” یەکێکی دیکە بووە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
پێشت قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکەین
زێباری لایەنە شیعەکان بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات
دواتر زێباری لایەنە شیعەکان بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات
ەیوەندیدار