زێباری لایەنە شیعەکان بە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار دەکات



ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی باس لە بوونی هەوڵێکی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات بۆ خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنەکان و دەشێڵت، پێشتر کودەتا بەسەر ڕێککەوتنەکەی حکومەت عێراق و هەرێمی کوردستاندا کراوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە “هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، دەستبەرداری ئەو بەرنامە سیاسییە بوو کە بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی سودانی لەنێوان پارتی، کورد، سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگی دانرابوو”.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەر کلە هەمان هاوپەیمانێتیدا، “کودەتا” بەسەر رێککەوتنی نێوان سەرۆکی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی ڕایدەگەیەنێت کە ئێستاش بەرنامەیەک هەیە بۆ خۆ دزینەوە لە رێککەوتنەکان هەر وەک چۆن لە تێپەڕاندنی بودجەدا روویدا.

زێباری جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو هەوڵە ڕەتدەکەنەوە.

تورکیا داوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە عێراق دەکات
پێشت تورکیا داوای ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەربارەی “ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان” لە عێراق دەکات
پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
دواتر پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرد
ەیوەندیدار