تورکیا و سوید و فینلەندا لە برۆکسل کۆدەبنەوە



وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند بڕیارە ئەمڕۆ هەرسێ وڵاتی تورکیا و سوید و فینلەندا لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بۆجاری پێنجەم کۆببنەوە و گفتوگۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان و پرسی تیرۆر و ڕووبەرووبوونەوەی بکەن.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، یانیس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات و شاندی تورکیا پێکدێت لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم قالن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و عاکف تشاغتای گەورە ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار و بوراک ئاکجابار جێگری وەزیری دەرەوە بەشداری کۆبوونەوە کە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە پێداچوونەوە بە هەنگاوەکانی فینلەندا و سوید دەکات لە چوارچێوەی ڕەهەندە جۆراوجۆرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەوەش بەگوێرەی یاداشتێکی پێشووی نێوانیان کە لە ئەنقەرە لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا واژۆی لەسەرکرا.

ئەوەشلەکاتێکدایە، تورکیا لەگەڵ سوید و فینلەندا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا یاداشتنامەیەکی سێ لایەنەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆ کرد.

مێتا رکابەرەکەی تویتەری خستەکار
پێشت مێتا رکابەرەکەی تویتەری خستەکار
ئۆپیک بۆ وەرگرتنی چوار ئەندامی نوێ کۆدەبێتەوە
دواتر ئۆپیک بۆ وەرگرتنی چوار ئەندامی نوێ کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار