ئۆپیک بۆ وەرگرتنی چوار ئەندامی نوێ کۆدەبێتەوە


سکرتێری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیك)، هەیسەم ئەلغەیس رایگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی وەرگرتنی چوار وڵات وەک ئەندام کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

هەیسەم غەیس، سکرتێری گشتیی ئۆپیك بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئیماراتی راگەیاند، بەمەبەستی تاوتوێکردنی وەرگرتنی ئازەربایجان، مالیزیا، برونای و مەکسیک وەک ئەندام لە ئۆپیک کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە و سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بوونی ئەو وڵاتانە بە ئەندام لە ئۆپیک رێکخراوەکەیان بەهێزتر دەکات.

ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە ئەم چوار وڵاتە لە ٢٠١٧ەوە لە هەماهەنگیدان لەگەڵ ئۆپیک و گوتی: “هەر چوار وڵات بە مەبەستی سەقامگیریی نەوت لە بازاڕەکاندا خاوەن ئامانجی هاوبەشن”.

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) ساڵی ١٩٦٠ لە بەغدا بە بەشداری پێنج وڵات (عێراق، سعوودیە، کوێت، ئێران و ڤێنیزوێلا) دامەزرا و لەئێستادا، ١٣ وڵات تیایدا ئەندامن بەجۆرێک پێنجیان دەکەونە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (عێراق، سعوودیە، ئیمارات، کوێت و ئێران) و حەوتیان لە کیشوەری ئەفریقا (ئەنگۆلا، جەزائیر، کۆماری کۆنگۆ، گابۆن، گینی کەمەرەیی، لیبیا و نێجیریا) و ڤێنیزوێلا-یش تاکە وڵاتی کیشوەری ئەمریکای باشوورە کە ئەندامە لە رێکخراوەکەدا.

بارەگای رێکخراوەکە دەکەوێتە شاری ڤییەننا پایتەختی نەمسا.

 

تورکیا و سوید و فینلەندا لە برۆکسل کۆدەبنەوە
پێشت تورکیا و سوید و فینلەندا لە برۆکسل کۆدەبنەوە
خێرایی ڕەشەباکە زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
دواتر خێرایی ڕەشەباکە زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار