خێرایی ڕەشەباکە زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما بەرزبێتەوە و خێرایی ڕەشباکەش دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و خێراى با لە نێوان 15 – 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕوونیکردەوە کە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەی گەرماش 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 45 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 43 پلەى سیلیزى

دهۆک : 44 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 50 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 46 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى

سۆران : 43 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 51 پلەى سیلیزى

ئۆپیک بۆ وەرگرتنی چوار ئەندامی نوێ کۆدەبێتەوە
پێت ئۆپیک بۆ وەرگرتنی چوار ئەندامی نوێ کۆدەبێتەوە
لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان کورد لەکەرکوک بەچوار لیست بەشداری دەکات
دوات لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان کورد لەکەرکوک بەچوار لیست بەشداری دەکات
پەیوەنیدر