لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان کورد لەکەرکوک بەچوار لیست بەشداری دەکات



بڕیارە لە ١٨/١٢/٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی زانیارییەکان کورد لە کەرکووک زیاتر لە چوار لیست و هاوپەیمانێتی دەبێت و بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هیچ لایەنێک لە هێزە سیاسییەکان لیست و هاوپەیمانێتیان پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.

بەشێک لە هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی کەرکووک هیواخوازن لایەنە سیاسییەکان بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردن بکەن چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی هاولاتیاندایە، بەڵام تائێستا هیچ دەنگۆیەک سەبارەت بەبەشداریکردنی کورد لەهەڵبژاردنی پارێزگاکان لەهیچ پارێزگایەک بوونی نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دڵشاد حەساری، سکرتێری مەڵبەندی کەرکووکی حزبی شوعی کوردستان ڕایگەیاند، دەستپێشخەریەکیان خستووەتەڕوو تاکو یەکێتی و پارتی و هەموو هێزە کوردییەکان لە یەک لیست کۆبکەنەوە ئەو ئەرکە مێژووییە دەخەینە ئەستۆی پارتی و یەکێتی بەڵام تاکو ئێستا هەوڵەکەیان سەری نەگرتووە.

هاوکات، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای بۆ هێزە سیاسییەکان کردووەتەوە تاکو لیست و قەوارە پێشکەش بکەن، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێکی کوردی لیستی پێشکەش نەکردووە.

خێرایی ڕەشەباکە زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
پێت خێرایی ڕەشەباکە زیاد دەکات و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە
شارەوانی سلێمانی سەرجەم ڕیکلامە نایاسییەکان لادەبات
دوات شارەوانی سلێمانی سەرجەم ڕیکلامە نایاسییەکان لادەبات
پەیوەندیدار