زانیاری لەسەر شەپۆلی بارانبارینی نوێ دەخرێتەڕوو



شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، “له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا 18ی ئه‌م مانگه‌ پێشبینی هاتنی شه‌پۆلی بارانبارینی گشتگیری زۆر و باش له‌ ئارادا نییه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بگرێته‌وه‌، زیاتر كه‌شی ناوچه‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری سیستمێكی به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆدا جێگیر ده‌بێت”.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ ئه‌مڕۆ بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ كه‌ش به‌ سه‌قامگیری ده‌مێنێته‌وه‌ و ئاسمانی هه‌رێم به‌زۆری كات له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌ هه‌وردا ده‌گۆڕێت، له‌ رۆژانی 6 و 7ی مانگ كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی لاوازی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌رناوچه‌كانمان ده‌بێت كه‌ خۆی له‌ بارانێكی كه‌م ده‌بینێته‌وه‌ له‌هه‌ندێك كات و ناوچه‌دا و بارینی به‌فرێكی كه‌م له‌ چیا به‌رزه‌كاندا واتا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان باران نابارێت و ته‌نها ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك نزمتر ده‌بنه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌ رۆژانی 9 و 10ی مانگ پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ده‌ریای سوره‌وه‌ ناوچه‌كانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سعودیه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ تا ناوچه‌ سنورییه‌كانی باشوری عێراق كاریگه‌ری ده‌بێت، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نابێت و كه‌ش ئاسایی ده‌بێت، بۆیه‌ به‌گشتی له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا 18ی ئه‌م مانگه‌ پێشبینی هاتنی شه‌پۆلی بارانبارینی گشتگیری زۆر و باش له‌ ئارادا نییه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان بگرێته‌وه‌ و زیاتر كه‌شی ناوچه‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری سیستمێكی به‌رزه‌پاڵه‌په‌ستۆدا جێگیر ده‌بێت”.

راشیگەیاندووە”له‌ زۆرێكی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا 17ی مانگ كه‌شێكی زۆر ساردتر ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی به‌هێزی سه‌رما و به‌فربارین به‌هۆی دابه‌زینی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ری و كاریگه‌ریه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌بێت له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كه‌”.

“ئه‌و وشكییه‌ تا راده‌یه‌ك كۆتایی هاتوه‌ كه‌ له‌ دوو ساڵی ڕابردودا هه‌بوو، پێشبینییه‌كانیش دڵخۆشكه‌رن بۆ بارانبارین له‌ماوه‌كان و مانگه‌كانی داهاتودا تا كۆتایی وه‌رزی بارانبارین و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت بارانبارینه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئاستی تێكڕاییه‌كانی خۆی كه‌ پێشتریش له‌ناو وه‌رزی هاویندا باسده‌كرا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ری وشكه‌ ساڵی و كه‌مبارانی له‌ 2022 بۆ 2023 ئه‌گه‌رێكی لاواز و پێشبینی نه‌كراوه‌ به‌كۆی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌ پشتپێبه‌ستراوه‌كان”. ئاراس جەبار وادەڵێت.

بۆچی كاتی نەخۆشی حەزی خواردن نامێنێت؟
پێت بۆچی كاتی نەخۆشی حەزی خواردن نامێنێت؟
بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک مووشەکباران کرا
دوات بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک مووشەکباران کرا
پەیوەنیدر