تورکیا جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق بەرپادەکات



ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تورکیا بە راگەیاندنی جەنگی گرتنەوەی ئاو لە عێراق تۆمەتباردەکات و دەڵێت، تورکیا دەیەوێت دەریاچەکانی عێراق وشک بکات.

ھاشم ساڵحی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا دۆسیەی ئاو لە دژی عێراق بەکاردەھێنێت و بە رەسمی جەنگی گرتنەوەی ئاوی راگەیاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەی گرتنەوەی ئاوی دیجلە و فوڕات لەلایەن تورکیاوە لە عێراق تاوانێکی نێودەوڵەتییە کارەساتی مرۆییشی لە وڵاتەکەدا لێدەکەوێتەوە.

ئەندامەکەی لیژنەی کشتوکاڵ وتیشی، پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئابووری تورکیا و بازرگانی وەک کارتی فشار دژی ئەو وڵاتە بەکاربھێنێت، تا پشکی عێراق لە ئاو زیاتربکات.

 

 

ئاسایشی خۆراکی جیهانی لەبەردەم مەترسیدایە
پێشت ئاسایشی خۆراکی جیهانی لەبەردەم مەترسیدایە
شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی هەرێم دەگرێتەوە و دەگاتە 50 پلە
دواتر شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی هەرێم دەگرێتەوە و دەگاتە 50 پلە
ەیوەندیدار