گەرما هات و كارەبا كەم بووەوە



وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وێڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، هیچ شوێنێکی هەرێمی کوردستان کەمتر لە 16 کاتژمێر کارەبای نییە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ ڕووداو ڕایگەیاند، توانای بەرهەمهێانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە 3 هەزار و 800 مێگاواتەوە دەستپێدەکات و هەندێکجار چوار هەزار مێگاوات تێدەپەڕێنێت، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 5 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە.

وتیشی، “کاتێک پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت و توانای یەکەکانی بەرهەمهێنانیش کەم دەبنەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێستا لە وەرزی گەرماداین. ئەمڕۆ هەبوونی کارەبای نیشتمانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە 16 کاتژمێر نەهاتووەتە خوارەوە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بە کاریگەریی گەرما کرد و وتی، “یەک هەفتە لەمەوپێش پلەی گەرما کەمتر بوو لە ئەمڕۆ و توانیان لە نێوان 18 کاتژمێر و نیو بۆ 21 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بدەنە هاوبەشان”.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما یان سەرما، كاتژمیڕەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان كەم دەبێتەوە و وەزارەتی كارەباش هۆكارەكەی بۆ “زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا” دەگێڕێتەوە.

 

چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاووڵاتییان
پێشت چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ هاووڵاتییان
ئاسایشی خۆراکی جیهانی لەبەردەم مەترسیدایە
دواتر ئاسایشی خۆراکی جیهانی لەبەردەم مەترسیدایە
ەیوەندیدار