شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی هەرێم دەگرێتەوە و دەگاتە 50 پلە



شەپۆلێکی گەرمای خەماسینی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە ٥٠ پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت و هەست بە گەرمایەکی بێزارکەر دەکرێت لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی مەترسی تێناپەڕێنێت.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە گۆڕانی بەرچاو لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات، بەتایبەت ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە و ڕۆژانی دواتر، کاریگەری شەپۆلە گەرماکە بە گشتی لەسەر ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم دەبێت، بەڵام پارێزگاکانی دیکەش بێبەش نابن لەم گەرمایە.

ڕونیشی كردەوە، پایتەختی هەرێمی کوردستان (هەولێر) بەرزترین پلەی تێدا تۆمار بکرێ لە ڕۆژانی سەرەتای شەپۆلەکە دەبێت کە بەرزترینی ٤٧ تا ٤٨ پلە دەبێت و سلێمانی بەرزترین پلە تێیدا ٤٤ تا ٤٦ پلە دەبێت و هەڵەبجەی شەهید بەرزترینی ٤٣-٤٥ پلە دەبێت و لە دهۆك دەگاتە 44 پلەی سەدی و لە كەركوك دەگاتە 49 پلە و لە گەرمیان و بەتایبەت كەلار دەگاتە سەرووی 50 پلە.

ڕاشیگەیاند، وا باشترە لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ عەسر هاو نیشتیمانیان خۆیان نەدەنە بەر تیشکی بەتینی هەتاوەکە هەتا لە گەرما و سوتانی پێست بەدووربن .

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم شەپۆلە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە و بە شێوەیەکی پلەبەندی کاریگەری کەمتر دەبێت ڕۆژ دوای ڕۆژ، بەڵام بە جیاوازی یەک دوو پلە لە چاو ڕۆژەکانی دیکەدا بە جۆرێک کاریگەریەکەی هەتا ڕۆژی ١٧-٧-٢٠٢٣
بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت.

تورکیا جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق بەرپادەکات
پێشت تورکیا جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق بەرپادەکات
وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
دواتر وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە
ەیوەندیدار