ئاسایشی خۆراکی جیهانی لەبەردەم مەترسیدایە



نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت “نیگەران”ە لەبارەی پاراستنی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، کە ڕەنگە لە ماوەی دوو هەفتەی تردا هەڵبوەشێتەوە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆراک بۆ وڵاتانی جیهان دروست بکات.

دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش کە ئامانجی کەمکردنەوەی قەیرانی خۆراکی جیهانییە، بڕیارە لە 17ی مانگی حەوت کۆتایی پێبێت، ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت لەگەڵ  ڕووسیا، ڕەنگە ڕیککەوتنەکە نوێ بکرێتەوە،
مۆسکۆ تا ئێستاش ناڕازییە لە کارپێکردنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئۆکراینا بۆ هەناردەکردنی خۆراک و دانەوێڵە و ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ درێژکردنەوەی.

ڕێبێکا گرینسپان، سەرۆکی ئاژانسی بازرگانی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNCTAD لە جنێڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان وتی ” بێگومان ئێمە نیگەرانین، چونکە ئەو دوو ڕێککەوتنەی لە ئەستەنبوڵ واژۆ کراون زۆر گرنگن بۆ ئاسایشی خۆراک و بۆ وڵاتانی تازەپێگەیشتووی باشووری جیهانی.”

مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا نێوەندگرییان کرد لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا و دەستپێشخەری گەنمی دەریای ڕەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا واژۆ کرا، بەپێی دەستپێشخەرییەکە ئۆکرانیا توانی دووبارە گەنمەکانی لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە هەناردەی دەرەوە بکاتەوە.

UNCTAD لایەنێکی سەرەکی بوو لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکان، سەرەتا ڕێککەوتنێکی 120 ڕۆژی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوودا کرابوو, پاشان سێ جار درێژکرایەوە.

ڕێککەوتنەکەی نێوان مۆسکۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان، ئامانجی ئاسانکارییە بۆ هەناردەکردنی خۆراک و دانەوێڵەی ڕووسیا، کە سزاکانی ڕۆژئاوا نایانگرێتەوە کە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون.

سەرچاوە: فرانس پرێس

 

گەرما هات و كارەبا كەم بووەوە
پێشت گەرما هات و كارەبا كەم بووەوە
تورکیا جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق بەرپادەکات
دواتر تورکیا جەنگی ئاو لەگەڵ عێراق بەرپادەکات
ەیوەندیدار