توركیا بۆردومانى كۆبانێ‌ دەكات



سوپای تورکیا گۆڕەپانی نەورۆزی لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ تۆپباران کرد و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، سوپای توركیا دەستی بە تۆپباران كردنی شاری كۆبانێ‌ لە ڕۆژئاوای كوردستان كردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەریەک لە سۆزدار مستەفا تەمەن 30 ساڵ و موسلیم نەبی تەمەن 25 ساڵ لە تۆپبارانەکەدا بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سەرەڕای دۆخی ئارامی ڕۆژئاوای كوردستان و نەبوونی هیچ مەترسییەك بۆ سەر توركیا، بەردەوام سوپای توركیا ناوچەكانی ڕۆژئاوا بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و بریندار بوون.

بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێن بون بەناودارانی جیهان
پێت بێ ئەوەی یەک ووشە بڵێن بون بەناودارانی جیهان
ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
دوات ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگە وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون
پەیوەنیدر