پلەی پێشمەرگە بەرزكرایەوە و فەرمانبەرانیش 8 ساڵە چاوەڕێن



وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، “بۆ خشتەی مانگی ئاداری 2022 ڕەزامەندی دراوە” لەكاتێكدا ماوەی 8 ساڵە فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی پلەبەرزكردنەوەیان ڕاگیراوە و تا ئێستا حكومەتی هەرێم بڕیاری لە دەستپێكردنەوەی نەداوە.

لە ساڵی 2016دا و ماوەی 8 ساڵە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم ڕاگیراوە و بیانووی حكومەتیش لەو كاتەدا قەیرانی دارایی بوو، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و تەنانەت دەای كۆتایی هاتنی قەیرانی كۆرۆناش، هێشتا پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی نەكراوەتەوە لەكاتێكدا پلەبەرزكردنەوە بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بەردەوامە.

بەپێی ڕاگەیانراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، دوای دەرچوونی فەرمانی ھەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە و ڕەزامەندی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە، هاوكات دوێنێ‌ سێ شەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە لەنێو خشتەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ ناویان ھاتووە و لە مولازمی یەک تا لیوا دەگرێتەوە.

بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە پاڵپشت بە بڕیاری ھەرێمی ژمارە ١٢٨ لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ و لەژێر ڕۆشنایی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ١١٩٧ لە ڕۆژی ٢٠ی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە.

پێشتر، عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاساییە و بە بڕیارێكی حكومەت مافێكی یاسایی فەرمانبەران پەكخراوە و دەبێت ئەو مافەیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە و بە بیانووی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی ڕاگیرا لەكاتێكدا لە یاسای مووچە و یاسای خزمەتی شارستانی ئەو مافە بۆ فەرمانبەران چەسپاوە.

عێراق گەورەترین پرۆژەی گواستنەوە ڕادەگەیەنێت
پێشت عێراق گەورەترین پرۆژەی گواستنەوە ڕادەگەیەنێت
داوای کاراکردنەوەی لەسێدارەدان دەکرێت لە عێراق
دواتر داوای کاراکردنەوەی لەسێدارەدان دەکرێت لە عێراق
ەیوەندیدار