داوای کاراکردنەوەی لەسێدارەدان دەکرێت لە عێراق



جێگری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دووپاتی کردەوە کە ئێمە ڕێگە بە لێبوردنی گشتی نادەین و، داوای لە وەزارەتی داد و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کرد فەرمانی جێبەجێکردنی لەسێدارەدان دەربکات بۆ ئەوانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

 

فیراس ئەلمسلاماوی لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئێرث نیوز ڕایگەیاند: یاسای لێبوردنی گشتی بەهیچ شێوەیەک لە ئەنجوومەنی نوێنەران باس نەکراوە، نە لە بەرنامەی کاردا، نە لە ئامادەکارییەکانیشدا، ڕێگەش نادەین لێبوردن بدرێتە تاوانباران و بکوژەکان کە بەشداربوون یان ئامادەکارییان کردووە، لە کوشتنی عێراقییەکان ، بەڵکو داوا لە وەزارەتی داد و سەرۆکایەتی کۆمار دەکەین” عێراق سزای لەسێدارەدان لە دژی ئەو کەسانە دەربکات کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە بۆ جێبەجێکردنی ،

ئەلمسلاماوی جەختیشیکردەوە، کە “لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکدان بەرامبەر گەلی عێراقی، و لێپرسینەوە و سزادانی تاوانباران، کە یاسایەکی ئیلاهییە و وەک خودای گەورە لە قورئانەکەیدا فەرموویەتی (و ئێوەش ژیانتان هەیە لە تۆڵەسەندنەوە ئەی خەڵکی تێگەیشتوو).”

ئەوەشی خستەروو: ئەگەر ئێمە بە حوکمی تۆڵەسەندنەوە کار بکەین، وەک لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە (و هەرکەسێک ڕۆحێک بکوژێت وەک ئەوە وایە هەموو مرۆڤەکانی کوشتبێت)، وە ئەگەر ئێمە لە بکوژەکان خۆش بین، یان ڕێگە بە بکوژەکان بدەین و لێیان ببورن، کوشتن لە عێراقدا دەبێتە خوو و ئەمەیە کە ئێمە وەک نوێنەری گەلی عێراق ڕێگە نادەین لە کۆمەڵگەی عێراقی خۆماندا ڕووبدات.“ لە پێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا و سەقامگیری کۆمەڵگای عێراقی ، نەک هاندانی تاوان، بەتایبەتی تاوانی کوشتنی تاک یان بەکۆمەڵ، پێویستە بڕیارە دادوەرییەکان لەدژی ئەو کەسانە جێبەجێ بکرێت کە سەلمێنراوە بەشدارییان لە کوشتنی عێراقییەکاندا کردووە.

جێگرەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی “ئێمە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەو شتە نادەین. خوێنی شەهیدەکانمان، جا لە تاوانی سپایکەردا بووبێت یان لە تاوانەکانی تردا، بەتایبەتی کوشتنی خەڵکی سڤیل، تا ئێستاش لە مێشکی عێراقییەکاندا ماوەتەوە. ئێمە، وەک نوێنەری گەلی عێراق، ڕێگە بە گاڵتەکردن بە خوێنی عێراقییەکان نادەین، بەڵکو داوا دەکەین سزای دادپەروەرانە بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنرێت کە تاوانەکەیان سەلمێنراوە.

پلەی پێشمەرگە بەرزكرایەوە و فەرمانبەرانیش 8 ساڵە چاوەڕێن
پێشت پلەی پێشمەرگە بەرزكرایەوە و فەرمانبەرانیش 8 ساڵە چاوەڕێن
گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکات
دواتر گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکات
ەیوەندیدار