ئاگر لە کێوی کونجیرینی ناوچەی ماوەت کەوتووەتەوە؛ “ئەگەر فریامان نەکەون، زۆر لە خەتەرداین”
لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە کێوی کونجیرینی ناوچەی ماوەت ئاگرێک کەوتووەتەوە و دانیشتوانی ناوچەکەش دەڵێن “بە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر و ئاگرکوژێنەوە، خەریکین بەڵام بەهۆی ئاراستەی با، تائێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە و نزیکەی 10 دۆنم زەویی لەوەڕگە سووتاوە، ئەوە جگە لەوەی ئەو ئاگرکوژێنەوەیەی هاتبوو، تەنکییەکەی بەتاڵ بووە، بۆیە ئەگەر فریامان نەکەون، زۆر لەخەتەرداین”.
بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ڕوو لەزیادبوون دەکەن ، بەتایبەت ئەو ناوچانەی پوش و پەڵاشی زۆری تیایە و شاخاوین ، کۆنتڕۆڵکردنیشیان ئاسان نییە و گرانە