درۆنێك لە ناوچەیەكی هەرێم كەوتەخوارەوە



لە ناوچەی باتیفا لە سنووری پارێزگای دهۆك، درۆنێك كەوتۆتە خوارەوە و ئاسایشی ناوچەكە لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە دەڤەری باتیفا لە سنووری پارێزگای دهۆك درۆنێك كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كەوتنەخوارەوەی چییە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی ئاسایش لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی بزانرێت درۆنەكە لە جۆری شەڕكەرە یان چاودێرییە.

كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێكی لێ‌ نەكەوتۆتەوە، بەڵام لەنزیك سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر سنوور كەوتۆتەخوارەوە.

دیمیتری مێدڤێدێڤ:ئەتۆم بژاردەیەکە بۆ کۆتایهاتنی شەڕ
پێت دیمیتری مێدڤێدێڤ:ئەتۆم بژاردەیەکە بۆ کۆتایهاتنی شەڕ
لە ناوجەیەکی ماوەت ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە
دوات لە ناوجەیەکی ماوەت ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە
پەیوەنیدر