بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەهەژێنێت.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 2:45 خوولەكی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 5ی تەمموز، بوومەلەرزەیەك ناوچەكانی نێوان شاری سنە و شاری هەڵەبجەی هەژاندووە.
ڕاشیگەیاند، چەقی بوومەلەرزەكە دەكەوێتە شارۆچكەی (شوئیشە) بە دووری 136 كیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچكەی كەلار.
ئاشكراشی كرد، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.5 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 5 كیلۆمەتر لە ژێر زەوی.