سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رایگەیاند، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌رگایه‌كی نوێیه به‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بازاڕی كارفۆر، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: “ئێمه توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه، ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، “ئه‌مجاره بۆ كه‌نداو هه‌نارمان ناردووه، ئه‌مه ده‌ستپێكه، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا به نیازین، هه‌نجیر، ترێ، سێ‌و و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئێستا له چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته”.
مه‌سرور بارزانی، وتیشی:”له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌كانیش قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نارده‌ی بازاڕی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین”.
راشیگەیاند:”ئه‌م هه‌نگاوه‌مان موژده‌یه‌كی خۆشه بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، كه خه‌می ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میان نه‌بێت، تا به‌رهه‌میان زیاتر بێت، ئێمه ده‌توانین دوای دابینكردنی خواستی بازاڕی ناوخۆ، به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی بازاڕی ده‌ره‌وه بكه‌ین”.
“ئه‌م هه‌نگاوه پیشانیده‌دات هه‌رێمی كوردستان، له كه‌رتی كشتوكاڵدا پێشكه‌وتنێكی زۆری به خۆوه بینیوه. به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆ یارمه‌تیدانی جووتیارانی خۆمان و دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی خۆمان”. مەسرور بارزانی وای وت.