جومانە غەلای:تائێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەڵبژاردنی دیاری نەکردووە



 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا هیچ رۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشاننەکراوە و چاوەڕێی نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانن.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، تا ئێستا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشاننەکراوە و چاوەڕێی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ئەوەی بە نووسراوێکی فەرمی رۆژەکەیان بۆ دەستنیشانبکەن و ئەوانیش دەست بە ئامادەکاری بکەن.

جومانە غەلای ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق باسیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان کردووە. کۆمیسیۆن ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەربڕیوە، بەڵام دووپاتیشیانکردووەتەوە، ناتوانن هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە یەک کاتدا بەڕێوەببەن.

رۆژی دووشەممە 26ـی حوزەیرانی 2023، هەردوو مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر، بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە. بڕیاروایە جارێکی دیکە هەردوو مەکتەب سیاسی بۆ تاوتوێکردنی هەمان بابەت لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆببنەوە.

بوومەلەرزە ناوچەیەكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات دەهەژێنێت
پێت بوومەلەرزە ناوچەیەكی نێوان هەرێم و ڕۆژهەڵات دەهەژێنێت
سودانی ، گۆڕانکاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  کرد
دوات سودانی ، گۆڕانکاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  کرد
پەیوەنیدر