وەزارەتی دارایی بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دەربارەەی ئەو فەرمانبەرانە دەركردووە، كە داوای مۆڵەتی خوێندنیان كردووە و جەختی كردۆتەوە، دەبێت ئەو فەرمانبەرانە لە تاقیكردنەوەكان دەرچووبن.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 5/7/2023 لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەرمانبەرانەی داوای پێدانی مۆڵەتی خوێندنیان کردووە، پێویسته‌ سەردانی لیژنەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بکەن.

هەر بەپیی گشتاندنەكە، ئەو بڕیارە بۆ ئه‌و فەرمانبەرانەیە، کە لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون و پێویسته‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، سەردانی لیژنەی پێدانی مۆڵەتی خوێندن بکەن.

دوێنێ‌ لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا) بڵاوكرایەوە و بەپێی یاسای خزمەتی شارستانی، فەرمانبەر لەكاتی خوێندندا دەبێت مۆڵەتی خوێندن وەربگرێت، بەپێچەوانەوە خوێندنەكەی بۆ هەژمار ناكرێت.

سودانی ، گۆڕانکاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  کرد
پێشت سودانی ، گۆڕانکاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق  کرد
سەرلەنوێ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر سەرلەنوێ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار