سائر سەبری بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە فەرمانگەی ڤێتێرنەری سەربە وەزارەتی کشتوکاڵی عێڕاق دوایین ئامارەکانی توشبوون بە تای خوێنبەربوونی رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە ٢٨٩ حاڵەت، کە 73 تووشبوویان لە پارێزگای زیقارن و ٤٧ تووشبوو لە بەسرە و ٣١ توشبوو لە بەغداد تۆمارکراوەو لەپارێزگای ئەنبار تەنها چوار تووشبوو هەبووە و لە سلێمانی هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەری بەشی پەتا لەفەرمانگەی ڤێتێرنەری عێراق تائێستا ٤١ کە بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای زیقار بوون.
باسی لەوەشکردووە، هەولێکی تەواو بەمەبەستی پاککردنەوەی ئەو شوینانە دراوە کە ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێت، چونکە سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی کوشتارگەکان قەدەغەکراوە و ئەو ئاژەڵانەی هەڵگری نەخۆشییەکەن بۆ ماوەی ١٦ رۆژ کەرەنتین دەکرێن.