پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو کەسی به‌تۆمه‌تی دزی دەستگیرکرد کە پێشینەی تاوانیان هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی كه دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێن كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو پاره‌یان لێدزیون.
ڕوونیشیکردەوە، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی 9 هه‌زارو 700 دۆلار (97 وه‌ره‌قه)و بڕێك دیناری عێراقی و ماده‌ی هۆشبه‌رو ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا.
ڕاشیگەیاند، تۆمه‌تباران (س، ح، ف له‌دایكبووی 1978 – أ، هـ، أ له‌دایكبووی 1979) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه، تۆمه‌تباران پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه.