وتەبێژی نوێی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوو



پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان وەك وتەبێژی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل “وتەبێژی پێشوو”ی حکومەت و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایگەیاند، پێشەوا هەورامانی وەك وتەبێژی حکومەت دەستبەکار دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە، خۆی لە پۆستی سەرۆکی فەرمانگەی میدیای زانیاری دەمێنێتەوە و هەردوکیان تەواوکەری یەکتر دەبن بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی حکومەت.

جوتیار عادل، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ وتەبێژی نوێی حکومەت خواست.

لای خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند لەمەودوا وتەبێژ لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی وەك تیمێك دەمێننەوە.

سامسۆنگ ئامێری ماڵەوەی هاوچەرخ بۆ شوقەکانی نیشتەجێبوونی (هەولێر بۆلیڤار) دابین دەکات
پێشت سامسۆنگ ئامێری ماڵەوەی هاوچەرخ بۆ شوقەکانی نیشتەجێبوونی (هەولێر بۆلیڤار) دابین دەکات
عێراق داوایەکی گرنگ لەئێران دەکات
دواتر عێراق داوایەکی گرنگ لەئێران دەکات
ەیوەندیدار