بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی پێشوو لە ١ بۆ ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.
هاوکات کەشناسیی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکانی بەمشێوەیەیەی خوارەوە بڵاوکردووەتەوە و گەرمیان گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت کە پلەی گەرمی دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی.
هەولێر :٤٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی:٤٤ پلەى سیلیزى
دهۆک:٤٤ پلەى سیلیزى
کەرکوک:٤٧ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:٤٦ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران :٣٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ:٤٥ پلەى سیلیزى،
سۆران:٤٤ پلەى سیلیزى،
گەرمیان: ٤٨ پلەى سیلیزى