سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، تانەدان لە ژمارەیەک ماددەی بودجە قۆناغی یەکەمە و تانەی دیکەش پێشکەش دەکەن و نایانەوێت ماددەکانی یاسای بودجە و لەگەڵ کارنامەی حکومەت یەکنەگرنەوە.
راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵایکردووەتەوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محهمهد شیاع سوودانی، ٢٦هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق بەڕێوەچوو کە لەمیانیدا گفتوگۆ لهسهر پرس و بابهته گشتییهكانی تایبهت بهبواری ئابووری و خزمهتگوزاریی و جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت كرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە شەش مانگی داهاتوو قۆناغێکی سەرەکییە لە تەمەنی حکوومەتدا، هەروەها دەبێت جەخت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومەت بکرێتەوە بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی یاسای بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ سێ ساڵی داهاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیادکردنی ماددە بۆ یاسای بودجە، پابەندبوونی دارایی زیاد دەکات و ئەوەش لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانەوەیە.
راشیگەیاندووە، تاوتوێی ئەو ماددانە دەکەن کە زیادکراون و ئەگەر لەگەڵ کارنامەی حکومەتدا گونجا و ھاوکارییکردن لە کارەکانیان بۆ چاکسازی ئابووری پشتی پێدەبەستن و کێشەیان لەگەڵیاندا نابێت، بەڵام ئەگەر کاریگەرییان لەسەر کارنامەی حکومەت دروستکرد و رێگربوون لە چاکسازی ئابووری ئەوە بەرامبەری بێدەنگ نابن.