روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی گەڕانەوەی قەرزەکان



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێشینەی قەرزی هاوسەرگیری، خانووبەرە و نیشتەجێبوون بڵاوکردەوە و دەڵێت:”ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت”.

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت:”سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (٩) ی ساڵی/ ٢٠٢٣ تایبەت بەوەرگرتنەوەی قەرزو گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی (هاوسەرگیری و خانووبەرە و نیشتەجێبوون ) لە دەستەبەر (کەفیل)”.

دەشڵێت:” پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوەو لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووەو ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان”.

بە گوێرەی روونکردنەوەکە، ئەم ڕێنماییە ( ڕێنمایی ژمارە ٩)، لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانی خاوەن قەرزو کەفیلەکان دەرچووە و لەبڕی ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە ڕابگیرێت، لەمەودوا تەنها ٥/١ (یەک لە سەر پێنجی ) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەگەر قەرزار ئامادە نەبوو لەماوەی دوو مانگ قەرزە کەڵەکەبووەکانی بگەڕێنێتەوە، ئەو لێبڕینەش بەیاساو بڕیاری دادگا ڕێکخراوە، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی هاوڵاتی تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری ).

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت.

وەزەرەتەکە لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا دەڵێت:” بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هیچ گۆڕانکاریەکی جیاوازو بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندێتیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی، “بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکی قەرزەکە نییە.

سودانی: بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بودجە بێدەنگ نابین
پێت سودانی: بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بودجە بێدەنگ نابین
مونا قەهوەچی: جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە
دوات مونا قەهوەچی: جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە
پەیوەندیدار