مونا قەهوەچی: جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە



سکرتێری پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی لە بارە وەرگرتنی بڕێک پارە لە دوای کۆتایهاتنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ برە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە، بابەتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە دوورە لە راستییەوە”.

مونا قەهوەچی، لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت:” لەهەندێ پەیج و ئەکاونتی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک هەواڵێک سەبارەت بە وەرگرتنی برە پارەیەکی زۆر وەک نەسریە لەلایەن بەندەوە بڵاو دەکەنەوە، بەپێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە و رایبگەیێنین کە سەرلەبەری ئەو هەواڵانە دوورن لە راستی و هەڵبەستراو و دروستکراون”.

دەشڵێت:”بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە، بابەتێکی لەم شێوەیە بوونی نییە و ئەوەی بڵاو دەکرێتەوە هەڵبەستراو و دوورن لە راستی و هەمووی رەتدەکەینەوە”.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی گەڕانەوەی قەرزەکان
پێشت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە لە بارەی گەڕانەوەی قەرزەکان
نرخی نەوت، بەڕێژەی لەسەدا دوو بەرزبۆوە
دواتر نرخی نەوت، بەڕێژەی لەسەدا دوو بەرزبۆوە
ەیوەندیدار