نرخی نەوت، بەڕێژەی لەسەدا دوو بەرزبۆوە



ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت، بەڕێژەی لەسەدا دوو بەرزبۆوە

دوێنێ دووشەممە، سعودیە ڕایگەیاند، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە کە ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل بوو تا مانگی ئاب درێژ دەکاتەوە، هاوکات ڕووسیا خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی لە هەمان مانگدا بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمکردەوە، جەزائیریش 20 هەزار بەرمیل.

 

تاماس وتی: “ئەگەر ئەم کەمکردنەوە بە تەواوی جێبەجێ بکرێن، بڕی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان دەگاتە 5.36 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە بەراورد بە مانگی ئابی 2022،

لە ئێستادا کۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان زیاترە لە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە یەکسانە بە لەسەدا پێنجی کۆی بەرهەمی نەوتی جیهانی.

 

نرخی نەوتی خاوی برێنت تا کاتژمێر 6 ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی عێراق سەنت بە 1.49 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 76 دۆلار و 14 سەنت. نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 1.41 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 71 دۆلار و 20 سەنت.

 

ئەندرۆ لیپۆو، سەرۆکی کۆمپانیای لیپۆو ئۆیل ئەسۆشیەیتس ڕایگەیاند، “ڕوونە کە” سعودییەکان ڕێوشوێنی پێشوەختە و خۆپارێزی دەگرنەبەر بۆ سەقامگیرکردنی نرخی نەوتی خاو، هەروەها بەرزکردنەوەی نرخی بەرمیلێک بۆ 80 دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی ناوخۆیی خۆیان.

مونا قەهوەچی: جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە
پێت مونا قەهوەچی: جگە لە مووچەی حەقی خۆمان هیچ بڕە پارەیەکی ترمان وەرنەگرتوە
کارکردنی تیمەکانی مین لە دەیان کێڵگەی مینڕێژکراوی سنووری سۆران ، ڕاگیراوە
دوات کارکردنی تیمەکانی مین لە دەیان کێڵگەی مینڕێژکراوی سنووری سۆران ، ڕاگیراوە
پەیوەنیدر