عێراق داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات



وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، عێراق به‌حکومەت و گەله‌وه‌ به‌توندی تاوانه‌کانی داگیرکه‌ری زایۆنیستی شه‌رمه‌زار ده‌کات کە دەیکاتە سەر فەڵەستنین، دەشڵێت، “داوا لە هەمو هێزە چاکەکاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنکاریه‌ بکەن و تاوانە قێزەونەکە ئیدانه‌ بکەن وجیا بکه‌نه‌وه‌”.

باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، “عێراق به‌حکومەت و گەله‌وه‌ به‌توندی تاوانه‌کانی داگیرکه‌ری زایۆنیستی شه‌رمه‌زار ده‌کات، که‌ له‌ئه‌نجامیدا له‌ماوەی کاتژمێره‌کان ڕابردودا به‌ده‌یان قوربانی له‌نه‌وه‌ بێگوناحه‌کانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستیمان لە شاری جێنین و که‌مپه‌کانی بوینه‌ته‌ قوربانی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌رده‌وامبونی قەوارەى داگیرکاری زایۆنیستى له‌سه‌ر ئه‌م هەڵسوکەوتە شەڕانگێزانە، بەبێ بونی خۆپارێزی و به‌بێ یژدانانه‌ و بەپشتگوێخستنى زلهێزەکان و به‌زاندنی سنوره‌کانی خۆی، کردارێکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاسایش لە سەرتاسەرى ناوچەکە، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هەمو هێزە پشتوانخوازه‌کانی ئاشتی و دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ ئاشکرا بکەن، کە هاودژن‌ له‌گه‌ڵ یاسا و داب ونه‌رێته‌ نێودەوڵەتییه‌کان‌ و هەمو یاساکانی مافی مرۆڤیش پێشێل ده‌که‌ن.

وتەبێژی حکومەتی عێراق باسی لەوەشکردوە، “به‌م هه‌ڵوێسته‌ یه‌کلاکه‌ره‌وەیە‌، عێراق هەڵوێستە نه‌گۆڕه‌که‌ی خۆی دوپاتده‌کاته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌مافی ڕەهای فەڵەستین بۆ ژیان لەسەر خاکی خۆی، ره‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان بۆ سەر خاکەکەی، هەروەها داوای مافه‌ ره‌واکه‌ی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆی خۆی”.

باسم ئەوەشی وت، ” داوا لە هەمو هێزە چاکەکاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنکاریه‌ بکەن و تاوانە قێزەونەکە ئیدانه‌ بکەن وجیا بکه‌نه‌وه‌ وه‌کو جۆرێک لە تیرۆری ڕون و ئاشکرا، کە زیان بە هەوڵەکانی سەقامگیری و ژیانی ئارام دەگەیەنێت کە گەلانی دۆست و برای ناوچەکە کار بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی دەکەن”.

شۆڕشێکی نوێ لەتۆپی پێدا دەکرێت
پێت شۆڕشێکی نوێ لەتۆپی پێدا دەکرێت
هاکان فیدان:سووتاندنی قورئان پرسی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئاڵۆزدەکات
دوات هاکان فیدان:سووتاندنی قورئان پرسی سوید بۆ ئەندامێتی لە ناتۆدا ئاڵۆزدەکات
پەیوەنیدر