شۆڕشێکی نوێ لەتۆپی پێدا دەکرێت



ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ڕۆشنایی خستە سەر “شۆڕشی نوێی ئۆفساید” ،کەبە سەرۆکایەتی ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی فەرەنسی هاتۆتە ئاراوە.

دەستەی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (IFAB) بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یاساکانی یارییەکاندا، لەوانەش پۆستی ئۆفساید.

فیفا ڕایگەیاند، یاسای نوێی یارییەکان بۆ وەرزی 2023-2024 لە 1ی تەمموزی 2023 کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەی دەیزانین دەربارەی ‘شۆڕشی نوێی ئۆفساید’.

  • شۆڕشی نوێ لە جیهانی تۆپی پێدا لەسەر دەستی ئارسن ڤینگەر دێت، هەروەها پەیوەندی بە حاڵەتەکانی ئۆفسایدەوە هەیە.
  • ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە بیرۆکەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی “IFAB” کرد، کە لە هەفتەکانی داهاتوودا لە ژمارەیەک خولی ئەوروپادا تاقیکردنەوەی بۆ دەکرێت.
  • بیرۆکەی ڤینگەر کە پۆستی بەڕێوەبەری لیژنەی گەشەپێدانی بەدەستەوەیە، دوای ئەوە هات کە لەلایەن سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ داوای لێکرا بیرۆکەیەک پێشنیار بکات کە هێڵی هێرشبەری لە یارییەکەدا باشتر بکات.

 

لە پێشنیازی ڕاهێنەری پێشووی ئارسناڵدا هاتووە، هێرشبەر تەنها لە حاڵەتێکدا بە ئۆفساید هەژمار بکرێت، هەموو جەستەی لە دوایین بەرگریکاری تیپی بەرامبەر تێپەڕێت، نەک لەگەڵ بەشێک لە جەستەی، وەک لە یاساکانی پێشوودا هاتووە.

  • لە ئێستادا یاریزان بە ئۆفساید دادەنرێت ئەگەر هەر بەشێکی جەستەی کە بتوانێت گۆڵ تۆمار بکات پێش بەرگریکارەکە کەوتبێت لەکاتی لێدانی تۆپدا، بەڵام ئێستا ئەوە دەگۆڕێت.
  • توێژینەوەیەک دەریخستووە کە دوای جێبەجێکردنی هەمواری نوێ، ژمارەی حاڵەتەکانی ئۆفساید بۆ زۆر کەم دەبێتەوە.
  • سەرچاوەکانی IFAB ڕایانگەیاند: “لە هەندێک کاتدا ڕێوشوێنی دیکە دەگیرێتەبەر، و هەموهەوڵێک دەدەین بۆ چاککردنی حاڵەتەکانی ئۆفساید.
ئەپێکی نوێ شەڕی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر دەکات
پێشت ئەپێکی نوێ شەڕی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر دەکات
عێراق داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
دواتر عێراق داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
ەیوەندیدار