رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لانیکەم 354 کەس لە سێدارەدراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕێکخراوێکی مافپەروەری ئێرانە ، ڕاپۆرتێکی 59 پەرەیی بڵاوکردەوە و تیایدا دۆخی بەندکراوان و ڕێژەی لەسێدارەدانی لە ئێران بڵاوکردەوە و هۆشداریشی لە ڕەوشی بەندکراوان داوە.
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوەکە ،تەنها لە ماوەی شەش مانگدا لە ئێران، زیاتر لە 350 کەس لە سێدارەدراون و بە سەدان کەسیش حوکمی لە سێداردانیان بەسەردا سەپێنراوە.
ڕاپۆرتەکە بەراوردی لەسێدارەدانی لەنێوان شەش مانگی ساڵی پار و ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و
رایگەیاندوە بە پێی وردبینی لەداتای لە سێدارەدانی سزادراوان، رێژەی لە سێدارەدان 36٪ زیادی کردوە ، بەوپێیەی پار ساڵ لەماوەی شەش مانگدا 261 هاوڵاتی لە ئێران سێدارەدراون،
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، تەنیا 43 حاڵەتی لە سێدارەدان لە لایەن میدیای فەرمی ئێرانەوە ڕاگەیەنراوە و لە کۆی گشتی ئەو ڕێژەیەش کە بلاوکراوەتەوە 6کەسیان ژنن کەلەسێدارە دراون.