“سەرۆکی کۆمسیۆن: “هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەهەرێم لەگەڵ عێراق ئەنجامنادرێت



لەچواترجیوەی کۆبوونەوەی عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ شاندنێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە لەلایەن عمر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سەرۆکایەتی دەکرا، هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کردەوە.

لایخۆیەوە لەتیف ڕەشید جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لەکاتی خۆیدا کردەوە لەگەڵ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک بۆ ئەو بابەتە و دوانەخستنی ڕاگەیەندنی دەرئەنجامەکان.

هاوکات، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کۆمسیۆن جەختی لەوەکردەوە ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆدا دەکەنەوە لەسەرتاسەری عێراقدا جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، چونکە گرفتی هونەرییان هەیە.

بەوێنە: بەرهەمهێنانی پەتاتە لە دەشتی ناوکوڕ لەسنوری پارێزگای دهۆک
پێت بەوێنە: بەرهەمهێنانی پەتاتە لە دەشتی ناوکوڕ لەسنوری پارێزگای دهۆک
شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠
دوات شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە و پلەی گەرما دەگاتە ٥٠
پەیوەنیدر