جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هیوادارە قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەرفەتێك بێت بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە و دەشڵێت ،” ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەك نەبێت بۆ قسەكردن و بەڵێنێك كەبەدی نەیەت”.
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی مام جەلال لەرۆژی جیهانی خاوەنپێداویستیە تایبەتەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، هیواخوازن ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەك نەبێت بۆ قسەكردن و بەڵێنێك كەبەدی نەیەت، بەڵكو ببێتە سەرەتای گۆڕانكارییەك بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكاندا.
دەقی پەیامەكە :
لەرۆژی جیھانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكاندا، سەرباری دەربڕینی خۆشەویستی و پیرۆزباییمان بۆ خاوەن پێداویستیەكانی جیھان وعێراق و ھەرێمی كوردستان، ھیواخوازین ئەم رۆژە تەنیا بۆنەیەك نەبێت بۆ قسەكردن و بەڵێنێك كەبەدی نەیەت، بەڵكو ببێتە سەرەتای گۆڕانكارییەك بەرەو دانپێدانانی راستەقینە بەمافەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكاندا.
قۆناغی ئایندە بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەرفەتێك بێت بۆ ژیانێكی شكۆمەندانە ومامەڵەیەكی بنیاتنراو لەسەر رێز و ھەڵسەنگاندنی كارو گرنگیدان بەتوانا و لێھاتووییتان، سەرباری ھەوڵدان بۆ رەخساندنی زەمینەی زیاتری چوونەوە نێو كۆمەڵ و پێكھێنانی خێزان و دۆزینەوەی ھەلی كار.
بۆ ئێوەی خوشك و براكانمان دووپاتی دەكەینەوە كە؛ ھەمیشە پشتیوانتانم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال