ئەلمۆنیتەر زانیاری نوێ لەبارە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند، حکومەتی تورکیا بڕیاری قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بۆماوی شەش مانگی دیکە درێژکردووەتەوە و لایخۆیەوە تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی پاڵپشتی گوماناوی کوردەکانە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە).

ئەوەش لەکاتێکدایە، داخستنی فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی ئابوری بە پارێزگای سلێمانی دەگەیەنێت و لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا ڕایدەگرێت. هاوکات حکومەتی تورکیا باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەخانەی سلێمانی هاوکاری یاخیبوانی کردووە و ئاسانکاری بەقاچاغبردن و دابینکردنی چەکی بۆ ئەوان کردووە و تێیدا پیشوازی لە مەزڵوم کۆبانی کراوە کە سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و تورکیا بەبشێک لە پەکەکە لەقەڵەمیان دەدات.

ڕاپۆرتەکەی ئەلمۆنیتەر ئاماژەی بەوەشکردووە، هەریەکە لە یەکێتی و پارتی کە دوو هێزی سەرەکی و پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانن نەیانتوانییوە پێکەوە لەچوارچێوەی حکومەتێکی هاوبەشی یەکگرتوو کارەکانیان ئەنجامبدەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پارتی لەتورکیا نزیکە و لەسەرخواستی تورکیا قەدەغەی کردووە سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەلێرەوە گەشت بکەن، بەڵام یەکێتی هەوڵیداوە گرژییەکانی نێوانیان لەگەڵ پەکەکە کەمتر بکاتەوە.

هاوکات، بڕیارە داخستنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی تورکیادا هەتا بەرواری ٣ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو بەردەوامبێت.

هەر ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کێشی زیادبێ پلەبەرزکردنەوەی بۆناکرێت
پێشت هەر ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کێشی زیادبێ پلەبەرزکردنەوەی بۆناکرێت
دەیان دۆنم لە سلێمانی سووتان و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
دواتر دەیان دۆنم لە سلێمانی سووتان و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا
ەیوەندیدار