سلێمانی؛ هۆڵێكی بلیارد بەهۆی نەبوونی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن داخرا



لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی بوونی مناڵی خوار (18) ساڵ لە شوێنەكەیدا و پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنەكەیان هۆڵی بلیاردی باوەمەردەی لەگەڕەكی باوەمردە داخست.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، كە بەپێی رێنماییەكانی كاركردن، پێویستە خاوەن شوێنەكان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و خوار (18) ساڵ بكەن بۆ شوێنەكانیان، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هۆڵی بلیاردی باوەمەردە دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن، لەكاتی بوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

مەلا بەختیار؛ هەر مرۆڤێك مێشكی كراوە نەبێت، وەك كۆیلەی لیدێت
پێت مەلا بەختیار؛ هەر مرۆڤێك مێشكی كراوە نەبێت، وەك كۆیلەی لیدێت
قوباد تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ” هەمیشە پشتیوانتانم”
دوات قوباد تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان ” هەمیشە پشتیوانتانم”
پەیوەنیدر