سەرجەم ڕاگەیاندنەکان ئاگادار کرانەوە



سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، سەرجەم میدیا بینراو و بیسراوەکان ئاگادار دەکاتەوە پابەندی ئەم خاڵانەبن ، ئەگەر نا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.

 

ئەمڕۆ سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە؛

وەک بەڕێزتان دەزانن ڕاگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە، کاریگەری زۆری هەیە بەسەر کۆمەڵگەی کوردستانی بەتاک و بەخێزانییەوە، ئەوەی هەست پیدەکرێت دوو دیاردەی زۆر ترسناک، کەهەڕەشە لەخێزان و کۆمەڵگا دەکات ، زەریکە دەبێتە باو و شیرازە و ئەندازەی خێزان تێک دەدات ، بۆیە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە :

  1. چوونە نێو بابەتی خێزان و تایبەتمەندیە کەسەکان لەلایەن کەناڵەکان و پەیامنێرانەوە و هەڵدانەوەی پەردە لەسەر نهێنی و تایبەتمەندییەکان ، بۆلەمەودوا بەتاوان دادەنرێت چونکە دەبێتە هۆی نەمانی تایبەتمەندی خێزان و تاکەکانی.

 

  1. لەکاتی رووداو وکارەساتەکاندا یان رووداوە دلتەزێنەکاندا ، چوونە لای کەسوکاری قوربانییەکان ، بەتاوان هەژمار دەکرێت جونکە بارودۆخی دەرونی و هەستیاریان لەوکاتەدا ناجێگیرە و ، پەیامنێران و کەناڵەکان بۆیان نییە وێنەی قوربانیەکان دابنێن و کەسوکاریان لەوبارودۆخەدا بدوێنن.

 

هەر لە راگەیەنراوەکەی داواکاری گشتی دا بەپێی چەند دەقێکی یاسایی و دەستووری  سزاکانی ڕاگەیاندووە و جەختیشی کردەوە ، لەمەودوا لەڕێگەی یاساوە روبەروویان دەبینەوە و سەرپێچیکاران سزای یاسایی دەدرێن ، دەقی بەیاننامەکە لێرە بخوێنەرەوە،

 

ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
پێشت ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
لاپۆرتا سوپرایزی بۆ میسی هەیە
دواتر لاپۆرتا سوپرایزی بۆ میسی هەیە
ەیوەندیدار